ئەمریکیەکان لە گوگڵ بە دوای ڕێگاکانی لابردنی تڕامپ
-
ئەمریکیەکان لە گوگڵ بە دوای ڕێگاکانی لابردنی تڕامپ
دوای ڕاگەیندرانی سەرکەوتنی دوناڵد تڕامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا ، ماتۆڕی پەیجۆری گوگڵ شایەتی پەرەسەندنی چرکە بە چرکەی وشەکان و ڕەستەکان سەبارەت بە ڕێگاکانی لابردنی تڕامپ بووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی ئینگلیزی ئیندیپێندێت : لەو کاتەوە گەڕان بە دوای وشەکان و رەستەکان سەبارەت بە ڕێگاکانی لابردنی تڕامپ لە پوستی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا لە پەیجۆری گوگڵ لە لایەن کاربەرانی ئەمریکاییەوە ڕوولە زیاد بوونە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ڕێگاکانی ناڕەزایەتی و بەرگرتن بە دەسڕاگەیشتنی تڕامپ بە پوستی سەرۆک کۆماریەتییش لە لاپەڕەکانی گوگێڵ بۆی گەڕاون . گوگێڵ ڕایگەیاند کە کاربەرانی ئیالەتەکانی هاوایی کالیفوڕنیا ئورگان واشنگتون و کلڕدرو کە زۆرترین دەنگیان بە سوودی پارتی دیموکرات دا بوو زیاتر لە ناوچەکانی دیکە ئەو پرسیارەیان لە گووگڵ کردووە کە چلون تڕامپ شکست بدەن .
لە پاڵ هاتنەئارای پرسیارگەلێک سەبارەت بە ڕێکگاکانی لابردن و بەرەنگار بوونەوەی تڕامپ کاربەرانی ئەمریکایی وڵامی پرسیارێکی دیکەشیان لە ماتۆڕی ڤە یجۆری گوگڵ داوا کردووە : چلون بۆ کانادا کۆچ بکەم ؟