کانونی یه‌که‌م 01, 2016 13:16 Asia/Tehran
  • وردیاتی ڕووداوی کەوتنە خوارەوە فڕۆکەی هەڵگری یاریزانانی تۆپی پێی برازیل دەرکەوت

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بەشی وەرزشیی یانەی هەواڵنێرانی لاو، لە دوایین هەواڵ و راپۆرتێک کە سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی یانەی تۆپی پێی "چاپکۆئنزە"ی برازیل بڵاو بۆتەوە، یەکێک لە هۆکارانی ئەو ڕووداوە کێشەی هاپێوەند بە کارەباری فڕۆکەکە بووە کە فڕۆکەوان لە ترسی ئەو کێشەیە بڕیار دەدات خێرا بنیشێتەوە و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆنترۆڵی فڕۆکەکەی لە دەستدا نەمێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی سێشەممە ئەم فڕۆکەیە لە نزیکی فڕۆکەخانەیەک لە 'ریونگرو' (Rionegro) لە کۆلمبیا کەوتۆتە خوارەوە. بە پێی ئەم بڕیارە ئەم ڕاپۆرتە، یانەی تۆپی پێی چاپوکوئنزه (Chapocoense)ی برازیل بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە لە فیناڵی یارییەکانی ئەمریکای باشووردا لە کۆلۆمبیا بچێتە مەیدانەوە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە و لەبەر ڕەوشی نالەباری کەش و هەوا، یارمەتی گەیاندنی هێزەکانی فریاکەوتن و رزگار کردن گونجاو نەبوو، لەبەر ئەوەی کە ئەم ڕووداوە بەرەبەیانی زوو لە ناوچەیەکی کوێستانی قەومابوو و بارانێکی توندیش ئەو کاتە لە باریندا بووە.
دەگوترێ کە یەکێک لەو شەش کەسەی لەو ڕووداوە گیانی ساغی بە دەر بردووە بە ناوی "ئالێن راشێل" لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دۆخی تەندرووستی باشە و دەتوانێ قسە بکات.
مێدیاکانی سەرانسەری جیهان هیوادارن بەوەی کە بە باشتر بوونەوەی دۆخی تەندرووستیی ئالێن بتوانن زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە وردییات و هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بە دەست بینن.

سەرپەیڤ