کانونی یه‌که‌م 15, 2016 19:37 Asia/Tehran
  • پێداگری پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر کۆتایی هاتنی ئەشکەنجەو ئازاری موسڵمانان لە میانمار

دامەزراوەی یاسادانانی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای پەسەندکردنی گەڵاڵەیەک پێداگری کرد لەسەر کۆتایی هاتنی ئەشکەنجەو ئازاری موسڵمانانی ڕوهینگیایی لە میانمار .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فرانسا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆؤی پێنج شەممە لە گەڵاڵەکەیاندا داوایان لە ( ئانگ سان سوچی) وەزیری کاروباری دەرەوەو ڕێبەری پارتی دەستەڵاتداری میانمار داویان کردووە کە سیاسەتی هەڵاواردن و  حەسانەی دادەڤانیی هڵکارانی دڕندەکارییەکانی دژی موسڵمانانی ڕوهینگیایی کۆتایی پێ بهێنێ.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا داوایان لە دەوڵەتی میانمار کردووە کە هەنگاوێک لە ئاراستەی خەباتی دژی هەڵوێستی ڕکەبەرانەی توندئاژۆیانی بودایی هەڵگرێت و مافی شارومەندایەتی بۆ موسڵمانانی ڕوهینگیایی بگەڕێنێتەوە.

پەرلەمانی ئەورووپا داوایان لە دەوڵەتی بەنگلادشیش کردووە کە ئاوارە ڕوهینگیاییەکان وەدەر نەنێ و هەتا کاتێک کە ڕێگاچارەیەکی هیوابەخش و جێی ڕەزامەندیی نەدۆزرێتەوە، لە وەرگرتنیان خۆی لا نەدات.

حەوتەی ڕابردووش ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای لە (ئانگ سان سوچی ) وەزیری کاروباری دەرەوەو ڕێبەری پارتی دەستەڵاتداری میانمار کرد هەتا سەردانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی بکات و بارودۆخی ئەم ناوچەیەی کەتیای دا  سووپای میانماڕ تۆمەتی توندوتیژی نواندن و ئازاردانی موسڵمانانی ڕوهینگیایی خراوەتە سەر، هەڵسەنگێنێ.

موسڵمانانی ڕوهینگیایی لە میانماڕ، واتە ئەو وڵاتەی کە سەدی نەوەدوپێنجی  حەشیمەتەکەی بودایین وەک بیانی دێنە ئەژمارو هیچ مافێکی شارومەندایەتییان بۆ ڕەچاو ناکرێت.

موسڵمانانی ڕوهینگیایی لەهەل و مەرجێکدا لە میانماڕ وەک بیانی دێنە ئەژمارو لە مافی شارومەندایەتیی بێ بەری کراون کە لەچەند بەرە لەمەوپێشەوە هەتاکوو ئێستا لەم وڵاتەدا دەژین.

پەرە سەندنی شەپۆلی بودایی خوازی لە میانماڕ لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا ڕەوتی توندوتیژی،کوێرەوەری، ئەشکەنجەو ئازاردانی موسڵمانانی ڕوهینگیایی خێراتر کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ