نیسان 08, 2017 12:56 Asia/Tehran
  • ئاوەکانی باشووری ڕۆژاوای میانمار دەیان کەسی قوت دا

لێکدانی بەلەمێکی چێوینی هەڵگری زیاتر لە ٦٠ میانماری لە گەڵ کەشتیەکی دیکە لە ئاوەکانی باشووری رۆژاوای ئەو وڵاتە بووە هۆی نوقم بوونی ئەو بەلەمەو مردنی لانیکەم بیست کەس.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تۆڕی هەواڵی ئاسیا رۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەرنشینانی ئەو بەلەمە کە جارێ لەبارەی چارەنووسی دەیان کەس لەوانەوە هیچ زانیارییەک لەدەستدا نییە، میوانی ئاهەنگێکی شایی و زەماوەند بوون کە لەنزیک شاری پاتینی میانمار لە دواساتەکانی رۆژی رابردوو بەرەوڕووی ئەو کارەساتە بوون.

کیائۆ ماینت لە بەرپرسانی حکومەتی خۆجێیی ڕایگەیاند کە تائێستا ٢٧ کەس لە سەرنشینانی ئەو کەشتیە ڕزگاریان بووە، بەڵام سەرباری هەوڵ و کۆشش بۆ دۆزینەوەی گشت سەرنشینەکان، لە چارەنووسی ئەوان هەروا هیچ هەواڵ و زانیارییەک دەس نەکەوتووە.

سەرپەیڤ