ئاب 04, 2017 13:10 Asia/Tehran
  • توند و تیژی دژ بە موسڵمانان لە باکووری ڕۆژاوای میانمار

توند و تیژی لە باکووری ڕۆژاوای میانمار کە زۆربەی حەشیمەتەکەی موسڵمانن، بووە هۆی کوژرانی ژمارێک زۆر لە خەڵکی بێ تاوان.

بە پێی ڕاپۆرتی پرێس تی ؛ کاربەدەستانی دەوڵەتی و دانیشتوانی گوندی کاینگ گی Kaing Gyi لە ئەیالەتی ڕاخینی میانمار ڕۆژی پێجنشەممە ڕایگەیاند بە هۆی پەلاماری کەسانی چەکدار بۆ سەر ئەم گوندە شەش کەس کوژران و دوو کەسیش بێ سەر و شوێن بوون.

بە پێی ئەم راپۆرتە قوربانیانی ئەم پەلامارە هەموو موسڵمانی میانماری بوون.

پارێزگەی ڕاخین کە ناوەندی سەرەکیی نیشتەجێ بوون و ژیانی موسڵمانانی ڕووهینگیا دێتە ئەژمار، لە ساڵی ٢٠١٢ بەم لاوە خوێناویترین و دڵتەزێنترین شەڕ و پێکدادانی بە خۆوە بینیوە و تا ئێستا سەدان موسڵمانی ڕووهینگیایی لەم ئەیالەتە کوژراون و پتر لە ١٤٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

سەرپەیڤ