کوشت و بڕی موسوڵمانان له میانمار هەر درێژه‌ی هه‌یه
دوای سەرهەڵدانی ناکۆکییه‌کان له نێوان موسوڵمانان و ده‌وڵه‌تی میانمار، خه‌ڵکی زیاتر به‌ره‌و سنووره‌کانی به‌نگلادش ئاواره بوون.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له ڕۆیتێرزەوە، به‌رپرسانی ئه‌منی به‌نگلادش باسی ئاواره بوونی زیاتر له هه‌زار که‌سی موسوڵمان له ناوچه‌ی ڕۆهینگیا له سنووره‌کانی ئه‌م وڵاتەیان کردووە.
شایانی باسه که ئه‌م ژماره‌یه به هۆی ناکۆکییه‌کان و هێرشی هێزه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی میانماره‌وه ئاواره بوون، ئه‌وان هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی چوونه نێو خاکی به‌نگلادیشیان نییه و له ته‌نیشت چۆمی "نه‌ف"ـدا ماونه‌ته‌وه.
له سه‌رەتای ده‌ست پێ کردنی ناکۆکییه نێوان له پارێزگای موسوڵمان نشینی ڕاخین له باکووری میانمار، زیاد له ۷۷ که‌سی سڤیل کوژراون.
چۆنیه‌تی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای میانمار له‌گه‌ڵ که‌مینه موسوڵمانه‌کان له پارێزگای ڕاخین بووه‌ته کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ خاتوو ئانگ سان سووچی که ئێستا زیاترین هێزی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ی هه‌یه. خاتوو ئان سان سووچی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی بردووه‌ته‌وه.