گەڕاندنەوەی 90 ئاوارەی ڕۆهینگیایی لە بەنگلادشەوە بۆ میانمار
پولیسی بەنگلادش 90 کەس لە موسوڵمانانی ئاوارە یڕۆهینگیایی کە چوو بوونە ئەو وڵاتە دوای قۆڵبەست کردنیان گەڕانیانەوە بۆ میانمار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ئەو کەسانە ڕۆژی یەکشەمە دوای پەلاماری سە ربازانی میانمار بۆسەر موسوڵمانەکانی ڕوهینگیا بە تێپەڕین لە بەنگلادش چوو بوونە ناو ئەو وڵاتە . ئەو کردەوەی دەوڵەتی بەنگلادش لە حاڵێکدایە کە لە شەپۆلێکی نوێ لە پەلامارەکانی ئەرتەشی میانمار و بوداییە تۆندڕۆەکان دژی موسوڵمانانی ڕۆهینگیا لە پارێزگای راخین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کە لە ڕۆژی هەینی لە شاری مائونگدائو د ەسپێکراوە تا ئێستا زیاتر لە سەد کەس کوژراون . هاوکات بە پەرە سەندنی ئامادە بوونی سەربازانی میانماری لە پارێزگای ڕاخین لە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوو و توندبوونەوەی سەرکوتی موسوڵمانەکان هەزاران کەس لە موسوڵمانەکانی ڕوهینگیا ماڵەکانی خۆیان بە جێ هێشت و بەرەو بەنگلادش هەڵاتن . پارێزگای ڕاخین لە ساڵی 2012 وە بووتە گۆڕەپانی پەلاماری بوودائیە توندڕوەکان و ئەرتەشی میانمار دژی موسوڵمانانی ڕوهینگیا ، ئەو پەلامارگەلە تا ئێستا سەدان کوژراو و دەیان هەزار کەسیشی ناچار بە بە جێ هێشتنی ماڵی خۆیان کردووە . نزیکەی 500 هەزار موسوڵمانی ڕوهینگیا لە دەیەی 1970 لە بەنگلادش ژیان بە سەر دەبەن .