٦ هەزار موسوڵمانی " رۆهینگیا" لە سنووری بەنگڵادیش گرفتارن
کاربەدەستێکی پایەبەرزی بەنگڵادێشی باسی لە گرفتاربوونی لانی کەم ٦ هەزار موسولمانیی " رۆهینگیا" لە سنووری ئەو وڵاتە کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆری دیفاع پریس، کاربەدەستێکی بالای بەنگڵادێشی ڕایگەیاند دوا بە دوای تاوسەندنیی تووندو تیژییەکانی میانمار لە دژی موسولمانەکانی " رۆهینگیا" لانی کەم ٦ هەزار موسولمان کە لەم تووندو تیژیانە هەڵاتوون، لە سنووری بەنگلادیش دا گیرۆدە بوون . هێزەکانی گاردی سنووری بەنگڵادیش بە موسولمانەکانی رۆهینگیا ئیزنی ڕۆیشتن بۆ ئەو وڵاتە نادەن.
ئەوە لەحالێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە داکا داوای کردوە تا بە موسولمانەکانیی ڕۆهینگا یارمەتی بدات. لە ڕۆژی هەینی تا بە ئێستا ، بەنگلادیش ئیزنی ڕۆیشتنی موسولمانەکانیی ڕۆهینگیا بۆ خاکی خۆی نەداوە . تێکهەڵچوونی تووند لە نێوان هێزە ئاسایشییەکانیی میانمار و میلیشیاکانیی ڕۆهینگیا لە ماوەی حەوتەکانی ئەمدواییە دەستپێکراوە .
ئاژانسی ئاوارەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە کە ٣ هەزار کەس توانیویانە لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو لە سنوری بەنگلادیش تێپەریون بەڵام هێشتا ژمارێکی زۆر لەو کەسانە لە سنووری میانمار و بەنگڵادیش دا گیرۆدە بوون .
تێکهەلچوون لە گوندە سنووریەکان هەروا بە تووندی درێژەی هەیە. ئانتۆنیۆ گوتریش سیکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەنگڵادیش داوای کردووە تا بە موسولمانەکانی ڕۆهینگیا کە لە میانمار هەڵاتوون ، پەنا بدات. داکا وای بەرئاوەرد کردووە کە نزیک ٤٠٠ هەزار ئاوارەی ڕۆهینگیایی لە ئۆردوگای پەناخوازەکان لە بەنگلادیش دا دەژین.
موسولمانەکانیی ڕۆهینگیایی لەگەڵ خراپترین تووندو تیژییەکانیی مەرگهێنەر لە ٥ ساڵی ئەمدواییە لە ستانی ڕاخین بەرەو ڕوو بوونەتەوە ، لە درێژەی ئەم تووندو تیژیانە زیاتر لە ١٠٤ کەس تا بە ئێستا کوژراون .
میانمار نزیک ١.١ ملوێن موسولمانیی ڕۆهینگیایی وەک کۆچبەریی نایاسایی دەزانێت کە لە وڵاتی بەنگلادیش چوونەتە ئەو وڵاتە و حازر نین بەوان مافی شارومەندی بدرێت .