یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌دوادا چوون بۆ ڕووداوه‌کانی میانمار ده‌کات
وته‌بێژی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند که ئێمه به‌دوادا چوون بۆ کوشتوبڕی موسوڵمانه‌کانی میانمار ده‌که‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایا کۆچیانچیچ، وته‌بێژی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند که ئه‌ورووپا به‌دوادا چوون بۆ کوشتاری موسوڵمانه‌کانی میانمار ده‌کات.
ئه‌و ڕایگەیاند: چاومان به سه‌ر ڕووداوه‌کانی میانماردا نه‌به‌ستووه، لامان وایه که لایه‌نه‌کان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزی دانوستان.
له هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سوپای میانمار بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ڕاخین زیاد له ۳ هه‌زار که‌سی موسوڵمان ئاواره بوون و به ده‌یان که‌س کوژراون.
لای خۆییه‌وه نووسینگه‌ی ئان سان سۆگ سووچی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا ئاماژه ده‌کات فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی تیرۆریسته‌کان ده‌دات و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
له ناوچه‌ی ڕاخین دوو چینی موسوڵمان و بودایی میانماری ده‌ژین که پێکه‌وه کێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌یان هه‌یه و ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کرێت که لایەنگری بوداییه‌کان ده‌کات و ڕێگه ده‌دات که موسوڵمانه‌کان له‌م ناوچه‌یه کوشتار بکرێن.
نووسینگه‌ی ئان سانگ سووچی ئاماژه‌ی داوه که له گوندێکی سه‌ر به ڕاخین تیرۆریسته‌کان به ته‌واوی گه‌مارۆ درابوون به‌ڵام به هۆی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی توانیان له گه‌ماڕۆیه‌که ده‌ربچن.
به پێی ڕاپۆرته‌کان زیاد له ۸۰ هه‌زار ژن و منداڵ له‌م ناوچه‌یه له دۆخێکی خراپ دان و پێویستیان به فریاگوزاری به په‌له هەیه و ده‌وڵه‌تی میانماریش ڕایگه‌یاندووه که به هۆی بوونی تیرۆریسته‌کان ناتوانێ فریاگوزاری بۆ ئه‌م ناوچانه دابین بکات و به‌م بیانوویه کوشتوبڕی موسوڵمانه‌کانی میانمار ده‌یان ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌م کێشه‌یه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بووه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان فه‌رمانی داوه تاکوو یارمه‌تی به په‌له به ۴۵ گوند له ناوچه‌ی ڕاخین بگات که ده‌وڵه‌تی میانمار دژی ئه‌م بڕیاره‌یه و ئیدانه‌ی کرد.
زیاد له ۷۵ هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌م گوندانه له میانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاواره بوون و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆڤییه.
کێشه‌ی نێوان بوداییه‌کان و موسوڵمانه‌کان له هێندیش جار نا جار سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ده‌بێته هۆی ده‌رماگرژی و کوژران و بریندار بوونی خه‌ڵکی سڤیل.