مردنی هەژمارێک موسڵمانی رۆهینگیایی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەم
ژمارێک موسڵمانی رۆهینگیایی لەکاتی هەڵاتن لە سەرکوتی سەربازانی میانماری لە ڕووباری ناف هەڵکەوتوو لە سنووری بەنگلادش لەگەڵ ئەو وڵاتە، گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمیی گاردی سنووریی بەنگلادش، لانیکەم یانزە منداڵ و پانزە ژنی موسڵمانی میانماری لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا.
شاە کەریم یەک لە بەجێماوانی ئەو ڕووداوە لەوبارەوە دەڵێ:
"بەلەمەکانی هەڵگری پەناخوازان پاش ئەوەی وە شەپۆلە پڕخرۆشەکان کەوتن لە ڕووباری ناف، وەرگەڕان. پاش وەرگەڕانی بەلەمەکان، هیچکام لە موسافیرەکانی نەیانتوانی ڕێگای دروست کامەیە، بۆیە بەترسەوە لەدەریادا سەرگەردان بووین."
بەرپرسانی ناوچەی بازاڕی کاکس لە بەنگلادش ڕایانگەیاند، لەبەر ئەوەی داوایەک بۆ ڕادەست کرانی تەرمی قوربانیانی ئەو ڕووداوە لەلایەن بەرپرسانی میانماری نەهاتووەتە ئاراوە، تەرمی قوربانیان لە بەنگلادش ئەسپەردە دەکرێ.
ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا دەقەومێ کە درێژەی توندوتیژییەکان لەدژ موسڵمانان لەپارێزگای راخینی میانمار، بووەتە هۆی چوونی شاڵاوی بەرفراوانی مرۆیی لەناوچە بەرەو بەنگلادش.
کاربەدەستانی بەنگلادشی ڕایانگەیاند؛ تاوسەندنی توندوتیژیی لەدژ خەڵکی موسڵمانی رۆهینگیا بووەتە هۆ تاکوو موسڵمانان بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بەکەڵک وەرگرتن لە بەلەمی زۆر ناهێمن، گیانیان لەڕێی هەڵاتن لەترسی سەرکوت و گەیشتن بە بەنگلادش بخەنە مەترسی.
بەپێی ڕاپۆری ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە ڕۆژی هەینیی ڕابردووە نزیک بە٢٧هەزار ٤٠٠ کەس لە موسڵمانانی رۆهینگیا ، لە ماڵ و حاڵەکانیان لە میانمار پەرتەوازە بوون و بە تێپەڕین لە سنوور گەیشتنە بەنگلادش.
توندوتیژیی لەمیانمار پاش سووتانی ماڵی گوندنشینانی رۆهینگیایی لەلایەن بوداییە توندڕەوەکان، تاوی سەندووە.