یارمەتی گەیاندن لە باکووری ڕۆژئاوای میانمار هەڵپەسێردرا
لانی کەم دووسەدو پەنجا هەزار کەس لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین دوابەدوای پەلاماری بەربڵاوی سوپای میانمار لە یارمەتی خوراکی بێوەری کران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " پی یر پرون" وتەبێژی نوسینگەی هاوئاهەنگ کاری کاروباری مرۆڤ دوستانە ی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی شەممە وتی: یارمەتی گەیاندن بە موسوڵمانانی لانەوراز و مەزلوومی ڕوهینگیا لە پارێزگەی ڕاخین لە دەسپێرکانی پەلامارەکانی سوپای میانمار ، هەڵپەسێردراوەو دووسەدو پەنجا هەزار ئاوارە ی خستووەتەژێر کارتیکەریەوە. " ئانتونیو گوترش، سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی هەینی لە سوپای میانمار داوای کرد کۆتایی بدات بە پەلامارەکانی خۆی بۆسەر موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە پارێزگەی ڕاخین. ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی یش دەر کردنی موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە هیندی بە کردەوەیەکی بە پێچەوانەی یاسا وڕیسای نێودەوڵەتی ڕاگەیاند ووە. بە پێی نوێترین ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، لەدوو حەوتەی ڕابردوودا فرەتر لە چوارسەد کەس لە موسوڵماننای ڕوهینگیا لە پەلامارەکانی سوپای میانمار کوژراونوچل هەزار کەسیش سەرکەوتن هەڵبین بۆ بەنگلادش. دەیان هەزار موسوڵمانی ڕوهێنگیایی بۆ لە ئەمان دابوون لە توند وتێژی بووداییەکانی توندڕەوی میانمار هەڵاتوون بۆ بەنگلادش وهیند. پەلاماری بووداییە توندڕەوەکان وهێزەکانی سوپای میانمار لەدژی موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە پارێزگەی ڕاخین لە ڕۆژئاوای میانمار لە چەند ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستاکە هەزاران کوژراو ، بریندارو دەیان هەزار ئاوارەی لێکەوتۆتەوە. موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە مافی شارومەندی لە میانمار بێوەرین.