ئه‌یلوول 03, 2017 18:40 Asia/Tehran
  • تاوسەندنی قەیرانی مرۆڤی لە بەنگلادش هاوکات لەگەڵ چوونی ٦٠ هەزار موسڵمانی رۆهینگیا لە میانمارەوە

هاوکات لەگەڵ چوونی نزیک بە٦٠هەزار موسڵمانی رۆهینگیا لە میانمارەوە بەرەو بەنگلادش، گوشاری سەر چەند سەرچاوەی ئاژانسەکانی فریاگوزار تاوی سەندووەو بەرپرسانی خۆجێی لەمەڕ قەیرانی مرۆیی وریایی دەدەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە رۆیتەرز، لەکاتێکدا کە ناوەندەکانی فریاگوزاری و بەرپرسانی بەنگلادشی بەرلەوە لەگەڵ سەرچاوەی کەمی فریاکەوتن بۆ یارمەتی گەیاندن بە موسڵمانانی رۆهینگیا کە لە توندوتیژییەکانی میانمار پەنایان هێناوەتە ئەو وڵاتە، بەرەوڕوو بوون. بە دەسپێبوونی شەپۆلی نوێی هاتنی موسڵمانانی رۆهینگیا و کەم و کوڕیی سەرچاوەکان، مەترسیی ڕوودانی قەیرانی مرۆیی لەڕابردوو زیاتر بووە.

هێزە فریاگوزارەکان کە لەناوچەی کاکس بازاری بەنگلادش خەریکی یارمەتی گەیاندن بە موسڵمانانی رۆهینگیان، باس لە کەمبوونی ئیمکاناتی وەک، پەناگا نائاساییەکان، ئاوی سالم و پاک  وخۆراک دەکەن.

هاوکات لەگەڵ چوونی نزیک بە٦٠هەزار موسڵمانی رۆهینگیا بۆ ئەو ناوچەیە، دۆخی فریاگوزاریی خرابتر لە ڕابردوو بووە.

پتر لە  دە هەزار موسڵمانی رۆهینگیاش لەسنووری دوو وڵات گرفتار بوون. واپێش بینی دەکرێ کە بەچوونی ژمارێکی زۆرتری موسڵمانانی رۆهینگیا بۆ بەنگلادش، دۆخی قەیرانی مرۆیی لەناوچە سنوورییەکان خرابتر لەڕابردووی لێ بێت.

سەرپەیڤ