ڕاپۆرتی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی موسولمانەکانی رۆهینگیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i308375-ڕاپۆرتی_بەرنامەی_جیهانیی_خۆراکی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەبارەی_موسولمانەکانی_رۆهینگیایی
بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند، نزیک سەد هەزار موسولمانی ئاوارەی روهینگیایی کە توانیویانە لە ترسی تووندو تیژیەکان لە ویلایەتی " ڕاخینی میانمار" خۆیان بگەێننە بەنگڵادێش، پێویست خێرایان هەیە بە یارمەتییەکانی خۆراکی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 08:23 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی موسولمانەکانی رۆهینگیایی

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند، نزیک سەد هەزار موسولمانی ئاوارەی روهینگیایی کە توانیویانە لە ترسی تووندو تیژیەکان لە ویلایەتی " ڕاخینی میانمار" خۆیان بگەێننە بەنگڵادێش، پێویست خێرایان هەیە بە یارمەتییەکانی خۆراکی .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی ئێران ، فرانسیس کێننێدی وتە بیژی بەرنامەی جیهانی خۆراکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی، زۆرێک لە ئاوارە موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی چەند رۆژە خۆراکێکیان نەخواردووە و پێویستیان بە پەناگە و یان شۆینیک هەیە کە لەو دا نیشتە جێی بن.

 کووشتاری بێ بەزییانەی موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی ،لە لایەن سوپای بوودائییە دەمارگرژەکانی میانمار بەرەوڕووی شاڵاوێکی ڕق و بێزاری و ناڕەزایەتی دەربرین لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی جیهان دا بۆتەوە . لە سەر ئەم بنەمایە  رێکخراوی نەتەوەکان ،  بەڕاگەیاندنیی زۆرتر بوونەوەی تووند وتیژییەکان دژی موسولمانەکانیی روهینگیایی لە ٢٥ ئاگۆستی ٢٠١٧ەوە تا بە ئێستا، باسی ئەوە دەکات کە تووند وتیژییەکان  نزیک ٤٠٠ هەزار ئاوارە و هەزاران کوژراو وبریندارییشی  لێکەوتۆتەوە .