بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژ کۆریای باکوور
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەیاننامەیەکدا، تاقیکاریی مووشەکیی ڕۆژی هەینیی کۆریای باکووری بە کردەیەکی"یەکجار دنەدەرانە" ناوبردو ئیدانەی کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی فرانس پرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو بەیاننامەیەدا، داوای لە کۆریای باکوور کرد، کۆتایی بە تاقیکارییە مووشەکییەکانی بێنێ.
ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی رۆژی دووشەممە یانزەی سیپتەمبەریش بەگوشار خستنەسەر ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بڕیارنامەیەکی نوێیان لەدژ کۆریای باکوور پەسەند کرد.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی کۆریای باکوور ، مووشەکێکی بالستیکی نێوانبڕی لەناوچەی سونان لە پیونگ یانگەوە هاویشت کە بە تێپەڕین لە ئاسمانی دوورگەی هۆکایدۆی ژاپۆن لەباشووری ئەو دوورگە، کەوتە خوار.
کۆریای باکوور چەندین جار ڕایگەیاندووە کە تاکاتێک کە ئەمریکا درێژە بدات بە بایکۆت و گەمارۆ و گوشارەکانی لەدژ پیونگ یانگ، ئەو وڵاتەش هەروا توانای مووشەکی و ناڤۆکی خۆی وەک هۆکارێکی پێشگرانە لەهەمبەر ئەمریکادا بەردەوام دەکات.