مەرجی ئەمریکا بۆ وتووێژ لە گەڵ کوریای باکووری
ڕاوێژکاری سەرۆک کوماری ئەمریکا لە کاروباری ئاسایشی نیشتمانی ، مەرجی واشنگتۆنی بۆ دەسپێکی وتووێژ لە گەڵ پیونگ یانگی ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی " تاس " هربرت ڕیموند مەک مکەستر " ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی دوشوەمە لە زانکۆی شەڕی واشنگتون وتی کاربەدەستانی کوریای باکووری دەبێ ئیجازەی پشکنینی سایتەکانی ناڤۆکی ئەو وڵاتە بدان وێڕای ئەوەی کە پیونگ یانگ دەبێ ئامادەیی خۆِ بۆ وەلانانی چەکی ناڤۆکی ڕابگەینێ . مەک مەستر وتیشی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا 4 یان 5 سناریوی بۆ هاوکاری لە گەڵ قەیرانی کوریای باکووری لێکداوتەوە و بژرادەی سەربازی هەروا باسی لەسەر دەکرێت . ڕاوێژکاری سەرۆک کوماری ئەمریکا لە کاروباری ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە نەخشە ڕێگای ڕووسیا و چین کە جەخت دەکات لەسەر وتووێژی ڕاستەوخۆ لە نێوان واشنگتون و پیونگ یانگ و هەروهها هەڵپەساردنی هێدی هێدی بەرنامەکانی ناڤۆکی و مووشەکی کوریای باکووری و هەروەها هەڵپەسازدنی مانوڤڕەکانی س ەربازی هاوبەشی ئەمریکا و کوریای باشووری لە نزیکی سنوورەکانی کوریای باکووری وتیشی هەڵپەساردن لەبەر هەڵپەساردن بە هیچ لەونێک قەبووڵ ناکرێت . ناکوکیەکان لە نێوان ئەمریکا و کوریای باکووری لە هەفتەکانی ئەم دواییە بە کردەوەی شەڕخوازانەی دوناڵد تڕەمڤ زیاتر لە ڕابردوو توندتر بووەتەوە . تڕەمپ 8 ئووت هەڕەشەی سەربازی لە کوریای باکوووری کرد . پیونگ یانگ جەختی کردووە تا کاتێ کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە بە هەڕەشەکانیاین دژی کوریای باکووری بدەن ئەو وڵاتە درێژەی ەداتە هێزمەند کردنی تواناییە کانی س ەربازی و توانایی مووشەکی خۆی .