پێداگری ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پاراستنی سەروەری نیشتمانیی ئێراق
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی هەینی لە بەیاننامەیەک دا پێداگری کرد لەسەر پاراستنی سەروەری نیشتمانیی ئێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها داوای لە ئەربیل و بە غدا کرد بۆ دەستپێکردنی وتووێژەکان کاتێک دیاری بکەن .
ئانتونیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم دواییە پێداگری کرد ئەم ڕێکخراوەیە لە مافی دەسەڵات و سەروەری نیشتمانیی ئێراق پشتیوانی دەکات .
ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە بیست و پێنجەمی سپتەمبەر لەسەر پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو .
ئەم کارەی بارزانی بنپێکرانی دەستووری ئێراقە.
وڵاتانی جیهان ئەم کارەی مەسعوود بارزانییان ئیدانە کرد و لەسەر پاراستنی یەکێتی و سەروەری نیشتمانیی ئێراق ، پێداگرییان کرد .
تەنیا ڕژێمی زایۆنیستی کە خوازیاری پارچەپارچە بوونی وڵاتانی ناوچەیە، داکۆکی لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق کردووە.