ڕێککەوتنی چین و کۆریای باشووری بۆ چارەسەرکردنیی قەیرانەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا
وەزارەتی دەرەوەی چین باسی لە ڕێککەوتنی ئەو وڵاتە کرد لەگەڵ کۆریای باشووری بۆ پەرەی پێوەندییەکانی دوو قۆڵی و چارەسەرکردنی مەسەلەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ چوا رشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باشووری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە ریگای ئاشتیانە بەڕاشکاوی وتی، پێکەن - سیئول بۆ چارە سەرکردنیی قەیرانی ناڤۆکی نیمچە دوورگەی کۆریا ، لە هەموو ئامرازەکان کەڵک وەردەگرن .
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبەیاننامەکەی دا هەروەها ڕایگەیاند ، چین وکۆریای باشووری پێوەندییەکان و هات و چۆی خۆیان زۆرتریش دەکەنەوە تا پێوەندییەکان بگەڕێتەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی خۆیەوە . پێوەندییەکانی جین و کۆریای باشووری دوای ئەوەی کە کۆریای باشووری سیتێمکی مووشەکی پێشکەوتووی ئەمریکایی (تاد)ی لە خاکی خۆی لەمساڵی زایینی بە تەواوەتی سەقامگیر کرد لێل بوبو. ڕەوشی نیمچە دوورگەی کۆریا هەر ئێستا ، بە هۆی سیاسەتە دوژمنکارانە، دنەدەرانە وپاوانخوازانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە دژی کۆریای باکووری لە بانترین ئاستی ئالۆزی دایە .