مێرکل شالیاری ئاڵمانیا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی نویی ئامادەیی ڕاگەیاندووە
" ئانگلا مێرکل" شالیاری ئەلمانیا بە دوای شکستی دانووستانەکان بۆ پێکهینانی دەوڵەتێکی هاوپەیمانی لەو وڵاتە جەختیکرد بەڕێوە چوونیی هەڵبژاردنێکی تازەی لا باشترە لە پێکهێنانی دەوڵەتی لانیکەم.
دوا بە دوای شکستی چوار پارتی ئەلمانیا بەمەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە، ئانگلا میرکل یان دەبی دەوڵەتی کەمایەتی پێک بینێت ویان ئەوەی هەڵبژاردنەکان دووپات بیتەوە .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئالمانیا ، ٢٤ سیپتەمبەر بەڕێوە چوو. لەو کاتەوە میرکل هەوڵی داوە دەوڵەتێک پێکهاتوو لە پارتەکانی دیمۆکرات مەسیحی، سوسیال مەسیحی ، سەوزەکان و لیبرالەکان پێکبینێت بەڵام بە تێپەڕینی دوومانگ لە دانووستانەکان، پارتەکان لە بارەی پرسە جۆر بە جۆرەکان لە وان کۆچبەری، ژینگە، وزە و سیاسەتەکانی ئابووری و باج و پیتاک بە ڕیککەوتن نەگەییشتوون .
مێرکل ڕۆژی دووشەممە وتیشی : ئێستا کە دانووستانەکانی بەرایی پێکهاتنی دەوڵەتی هاوپەیمانی بەرەوڕووی شکست بۆتەوە ، بڕیاریک بۆ کشانەوە نییە و بێتوو هەڵبژاردنەکان، دووبارە بێتەوە دیسانەوە حازرە پارتی خۆی (دێمۆکراتی مەسیحی) لە خەباتەکانی هەڵبژاردن دا ڕێبەری بکات .