کۆتایی ناڕەزایەتیەکانی دژە دەوڵەتی لە پاکستان
بە دەس لەکار کیشانەوەی " زاهد حامد " وەزیری دادەوانیی پاکستان و قەبووڵکرانی دەس لە کار کیشانەوەکەی لە لایەن " شاهید خاقان عەباسی " سەروک وەزیرانی ئەو وڵاتە به سڕینەوەی یاسای سوێند خواردن بە خەتمی نەبوەتی پێغەمبەری خوشەویستی ئیسلام کۆتاییان دا بە مانگرتن و ناڕەزایەتیەکانیان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران " خادم حسین ڕەزەوی " سەرۆکی پارتی "تەحریکی لەبەیک یا ڕەسووڵەڵا "ی پاکستان ڕۆژی دووشەمە بە ئامادە بوون لە کۆڕی لاگرانی ئەو پارتە لە ناوچەی " فەیزئاوا " ی ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان داوای لەوان کرد بە کۆکردنەوەی کەل و پەلەکانیان کوتایی بەو کۆبوونەوە بدەن و بگەڕێنەوە ّماڵەکانیان . " خادم حسین ڕەزەوی " وتیشی دەوڵەتی پاکستان داخوازیەکانی مانگرتووانی قەبووڵ کردووە . سەرۆکی پارتی " تەحریکی لەبەیک یا ڕەسووڵەڵای پاکستان جەختی کرد خەڵکی پاکستان بۆ پاراستنی پیرۆزایەتی و ڕێز گرتن لە پێغەمبەری ئیسلام لە هیچ فیداکاریەک درێغی ناکات . زاهید حامید " وەزیری دادەوانی پاکستان کە پارتی " تەحریکی لەبەیک یا ڕەسووڵڵای ئەو وڵاتە خوازیاری دەس لە کار کیشانەوەی ناوبراو بوو ئەمڕۆ دووشەمە ناچار بە دەس لە کار کیشانەوە بوو .کوڕێک لە ئەندامانی " تەحریکی لەبەیک یا ڕەسووڵڵا ی پاکستان " بە ڕێبەرایەتی " خادم حسین ڕەزەوی " لە ناڕەزایەتی بە سڕینەوەی یاسای " سوێند خواردن بە خەتمی نەبوەت " لە لیستی بەربژارەکانی پەرلەمانی نیشتمانی لە 23 ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە فەیزئاوای ئیسلام ئاباد دەستیان کرد بە هەڵکردنی خێوەت و خوازیاری لەسەر کار لاچوونی وەزیری یاسا و دادەوانی بوون . هێزەکانی پولیس ڕۆژی شەمە بو بڵاوە پێکردنی مانگرتووان لە گەڵ ئەوان تێکهەڵچوون کە لەو تێکهەڵچوونەدا 6 کەس کوژران و 250 کەسیش بریندار بوون .