دەسپێکی کونفڕانسی بەرپرسانی فڕۆکەوانیی دی هەشت لە پاکستان
کۆنفڕانسی دوو ڕۆژەی بەڕێوەبەرانی گشتیی و کارناسانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئەندامی گرووپی هەشتی وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشەی دی هەشت ڕۆژی دووشەمە لە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان دەس بەکار بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا بەڕێوە چوونی دانیشتنە پسپوڕانەکانی کۆنفڕانسی دوو ڕۆژەی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشەی دی هەشت بە مەبەستی لێکدانەوەی تەنگژەکانی پیشەسازی ئاسمان گەڕی وڵاتانی ئەندامی دی هەشت و ئاسۆی هاوکاریەکانی داهاتووی ئەو وڵاتانە لە ئامانجە سەرەکیەکانی بەڕێوە بردنی ئەو کونفڕانسە پسپووڕیە بوو . بەشدار بووان لەو کۆبوونەوەیە هەروەها سەبارەت بە گرینگایەتی پەرەی پیشە سازی ئاسمان گەڕی دۆخی ئەو پیشە سازیەی لە وڵاتانی ئەندامی دی هەشت و دۆخی هێزی کاری چالاک لەو بەشەی لە بوارەکانی ئیمنی ، ئیمنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یاسا نێونەتەوەیی و ناوچەیەکان ئاڵ و گۆڕی بیروڕا دەکەن . ئارەش خودایی قایم مەقامی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی ئێرانییش لەو کونفڕانسەدا ئامادەن . گرووپی دی هەشت گرووپی ئابووری پێکهاتوو لە هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشە بریتی لە ئێران تورکیا پاکستان بەنگلادش ئەندونزیا مالزی میسر و نیجریایە کە بە ئامانجی هێزمەند کردن و پەرەی هاوکاری ئابووری وڵاتانی ئەندام لە ساڵی 1997 وە دەستی بەکار کردووە .