ڕاپۆڕتی پەرلەمانی بریتانیا سەبارەت بە پاکتاوکرانی ڕەگەزی لە میانمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i317971-ڕاپۆڕتی_پەرلەمانی_بریتانیا_سەبارەت_بە_پاکتاوکرانی_ڕەگەزی_لە_میانمار
کومیسیونی دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا لە ڕاپۆڕتێکدا کاربەدەستانی میانماری تاوانبار کرد بە پاکتاوکرانی ڕەگەزی لە ئیالاتی ڕاخین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2017 14:01 Asia/Tehran
  •  ڕاپۆڕتی پەرلەمانی  بریتانیا  سەبارەت بە  پاکتاوکرانی  ڕەگەزی   لە میانمار

کومیسیونی دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا لە ڕاپۆڕتێکدا کاربەدەستانی میانماری تاوانبار کرد بە پاکتاوکرانی ڕەگەزی لە ئیالاتی ڕاخین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی ئاناتولی  کومیسیونی  دەرەوەیی  پەرلەمانی  بریتانیا  لە ڕاپوڕتێکدا   لە ژێر سەردێڕی توند و تیژیەکانی ڕاخین و وڵامی بریتانیا   ڕایگەیاند  توند و تیژیەکان لە و ناوچە گەیشتووەتە  ئاستی  پاکتاو کرانی هۆزی . بە پێی  ڕاپۆڕتی کومیسیونی  دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا  توند و تیژیەکان دژی  دانیشتوانی  ئیالاتی  ڕاخین  دەتوانێ وەک  جەنایەت  دژی مڕۆڤایەتی  و بەرە کوژی  بناسێندرێت . کومیسیونی  دەرەوەیی  پەرلەمانی  بریتانیا  مینگ ئانگ هلیانگ فەرماندەری  ئەرتەشی میانماری بە هۆکاری  سەەرکی  کوشتار  لە ئیالاتی ڕاخین  ناساندووە .  لەو ڕاپوڕتەدا  هەروەها  ڕەخنە گیراوە لە هەڵوێست وەرگرتنی   ناڕوونی بریتانیا  لەو بارەوە .  لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە  دەوڵەتی بریتانیا   درێژە ئەدات بە  لاگری لە دەوڵەتی ئانگ سان سووچی  لە میانمار سەرەڕای توند و تیژیەکانی ڕاخین . ئەرتەشی میانمار و میلیشیاکانی بوداییاز  25  ئووتی   دەستی دایە  بەرە کوژی و پاکتاو کرانی هۆزی دژی موسوڵمانەکانی  ڕووهینگیا  کە بە هۆیەوە  هەزاران کەس کوژران و سەدان کەسیش  هەڵاتوون .