تەشەنای توندوتیژیی لەدژ کۆچبەران و کەسانی بێ ماڵ و حاڵ لە ئاڵمان
کانونی دوھەم 25, 2018 15:32 Asia/Tehran
بەرپرسانی ئاڵمانی بەپەرۆشن لەمەڕ تەشەنای ڕووداوی توندوتیژانە لەدژ کۆچبەران و کەسانی بێ ماڵ وحاڵ لەو وڵاتە.
گۆڤاری ئەنلاین ئەشپیگڵ بەگێڕانەوە لە ئیدارەی پۆلیسی سزای فدراڵی ئاڵمان ڕایگەیاند؛ بە چوونەسەری سەتا ٣٠/٨ی دەسدرێژکاری و توندوتیژی فیزیکی و جەستەیی لەدژ کەسانی بێ ماڵ و حاڵ لە ئاڵمان، ڕێژەی زەبر و زیانی جەستەیی لەو کەسانە لە٣٦٣حاڵەت لەساڵی٢٠١٤دا بۆ٤٧٥ حاڵەت لەساڵی٢٠١٦ زیادی کردووە.
رابرت لودەک بەرپرسی موتاڵاکانی ناوەندی ئامادیۆ ئەنتۆنیۆ لەسەر ئەو ڕایەیە کە، توندوتیژیی بەرفراوانی توندڕەویی دەمارگرژانی ڕاست خواز بەداخەوە لەلایەن بەرپرسانی مافەوانی و بیروڕای گشتیی ئاڵمان گرینگی پێ نادرێ و ناکەوێتەبەرسەنج.