کاردانەوەی ئاڵمان بە ئازادکرانی ڕۆژنامەوانی ئەو وڵاتە لە تورکیا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لە ئازادکرانی ڕۆژنامەوانی ئاڵمانی لەتورکیا، هەرچەشنە ڕێککەوتن یان مامەڵەی نێوان دوو وڵات لەوبارەوە بەدرۆ خستەوە.
بەپێی ڕاپۆری فرانس بی٢٤، زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رۆژی هەینی بە پێشوازی لە ئازادکرانی دەنیز یوجل رۆژنامەوانی بەڕەگەزتورکی ئاڵمانی، سوپاسی حکومەتی تورکیا بەتایبەت مەولوود چاووش ئۆغڵوو، هاوشانە تورکەکەی کرد، بەڵام وتی لەوبارەوە هیچ مامەڵەیەک لەنێوان بەرلین وئانکارادا ئەنجامی نەگرتووە.
گابریێل هەروەها خوازیاری خێرابوون لە ئازادکرانی پێنج ئاڵمانی دیکە کە لە تورکیا زیندانین، بوو.
ئەنگێلا مرکڵ راوێژکاری باڵای ئاڵمانیش ڕەزامەندیی دەربڕی لەمەڕ ئازادکرانی یوجل بەڵام وەک گابریێل وتی: دۆسییەی کەسانی دیکەش لەئارادایە کە لەتورکیا خراونەتە زیندان کە دەبێ مافی دادگەییکرانی خێراو دادگەرانەیان هەبێت.
دەنیز یوجل رۆژنامەوانی بەڕەگەز تورکی ئاڵمانی کە گیرانی چەندین مانگ ببوو بەمایەی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئاڵمان وتورکیا، پاش ئازادکرانی لە زیندان ، دوێشەو(هەینی) گەیشتە بەرلین.