هەوڵی تورکیاو ئاڵمان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی: ئانکارا - بەرلین هەوڵ دەدەن هەنگاوهەڵبگرن بۆ چاک کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا، بینالی یێڵدریم دوێنێ هەینی پاش بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ناوەندی ئیسلامیی ڕێکخراوی کاروباری دیانەتی تورکیا لە مونیخی ئاڵمان ، وێڕای دەربڕینی هیواداریی لەمەڕ چاک کردنی پەیوەندیی نێوان دووڵات وتی: تورکیا چاوەڕوانی لە ئاڵمان هەیە لەبەرامبەر کردەکانی گرووپە ڕەشەکوژەکان دژ بەئاسایش و هێمنایەتی کاردانەوەی بێ و هەنگاو بنێت هەتا زەبر نەدرێ لە هاودڵی و یەکگرتوویی دوو وڵات.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە لەڕوانگەی تورکیا، چالاکیی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) و گرووپی فەتحوڵڵا گولەن لە وڵاتانی ئوروپایی، قەبووڵ نەکراوە، وتی: چالاکیی ئەو گرووپانە لەئاڵمان لەپەیوەندیی دۆستانەی دوو وڵات ناوەشێتەوە.
پەیوەندیی نێوان ئانکاراو بەرلین لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو(٢٠١٧) لەبەر شەپۆلی قۆڵبەست کردنی شارومەندانی ئاڵمانی لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە تێکچووە.
تورکیا، بەجاران ئاڵمانی تۆمەتبار کردووە بە داڵدەدانی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن و دەستتێوەردانیان لە کودەتا ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای ٢٠١٦ی تورکیا.