ئێران و ئاڵمان سەنەدی هاوکارییە ناڤۆکییەکانیان مۆر کرد
سەنەدی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و کۆمپانیای جی ئاڕ ئێسی ئاڵمان بەئامادەبوونی میخائیل کلور برێشتۆڵد باڵوێزی ئاڵمان لە ئێران و حوججەتوڵڵا ساڵحی سەرۆکی ناوەندی هێمنایەتی ناڤۆکیی ئێران ئیمزا کرا.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، سەنەدی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئێران و کۆمپانیای جی ئاڕ ئێسی ئاڵمان بەمەبەستی هاوکاریی دووقۆڵیی و بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی ناوەندی سیستەمی هێمنانەتی ناڤۆکیی ئێران ئامادە کراوە.
ئیمزای ئەو تەبایی نامەیە پاش دیداری بەرپرسانی باڵای کۆمپانیای جی ئاڕ ئێس لە ناوەندی سیستەمی ناڤۆکیی ئێران لە ژۆئەنی ڕابردوو، ئەنجامی گرت.
هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و کۆمپانیای جی ئاڕ ئێسی ئاڵمان لە بواری جیاجیای وەک کۆدە پسپۆرییە هێمنایەتییە ناڤۆکییەکان، فێرکاریی ستاف و کادێر و گۆڕینەوەی ئەزموون لەبارەی دامەزرانی ناوەندی هێمنایەتی ناڤۆکییە.
ناوەندی سیستەمی هێمنایەتی ناڤۆکیی ئێران بەرلەوەش هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئوروپاو ناوەندی سیستەمی هێمنایەتی ناڤۆکیی سوئیس دەس پێ کردووە.