شوبات 27, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • داواکاری موگرینی لەسەر جێ بەجێ کرانی خیرای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ، داوای جێ بەجێ کرانی خێرای بڕیارنامەی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سووریا ودامەزرانی ئاگربڕ لەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری یەکیەتی ئوروپا، " فیدریکا مۆگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی زاڵ بەسەر سووریا ، خوازیاری جێ بەجێ کرانی خیرای بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم بارەوە بوو.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا پیداگری کرد ئوروپا لە بواری قەیراناوی بوونی دۆخ لە سووریا نیگەرانە.

مۆگرینی وتی: بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بواری توێژینەوەی ئاگر بەس ، یەکەمین هەنگاو دێتە ئەژمار کە دەبێ خیرا جێ بەجێ بکرێت. بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا هەروەها نامە گەلیکی بۆ ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لەبارەی ئاگربەسی سیی ڕۆژەی سووریا ناردووە. بە پێی ڕێککەوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ، ئاگر بەسی سیی ڕۆژە لە سووریا دامەزراوە کە لەدرێژایی دا، دەسڕاگەیشتنی مرۆڤ دوستانە بە بڕێک لە ناوچەکان بەتایبەت غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەدی دێت.

تاقمە کانی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ، بەرەی نوسرەو داعش ، ئەم ئاگربەسە نایانگریتەوە. غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، ناوچەیەکی ستراتژیە لە نێزیک دمیشق دا کە سوپای سووریا بە نیازە ئەوێ لەبوونی تیرۆریستەکان پاک بکاتەوە.

سەرپەیڤ