ئادار 10, 2018 19:13 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ زێدەخوازیەکانی تیجاری ئەمریکا

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئوروپا لە بەرنگاربوونەوەی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ زێدە خوازیەکانی تیجاری ئەمریکا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە، ییرکی کاتینن، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئوروپا وتی بە ڕوون وشەفاف بوون ودەسپێکرانی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا پێویستە هەتا لەکێشە وگرفتی تیجاری جیهانی پیشگیری بکرێت. کاتینن مەبەست لەم وتووێژەی بەربەرەکانی لەگەڵ کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە دژی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی ڕاگەیاند . یەکیەتی ئوروپا بە دەوڵەتی ئەمریکا لە بارەی مەترسیی ڕودانی شەڕی تیجاری لەئەگەریی مەعاف نەبوون لە پەرەی تەعریفەکانی گومروکی لەسەر هاوردەکردنی پوڵا وئالومنیۆم وشداری داوە. ڕابیرت لایتیزر نوێنەری تیجاری ئەمریکا بڕیارە ئەمرۆ شەممە بۆ کۆبوونەویەک لەگەڵ سسیلیا مالمستروم کۆمیساریای تیجاری ئوروپا لە بروکسیل ئامادە بێت. \دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە دوو بەڵگەی مۆرکرد کە بە پێی ئەوە لە درێژایی پازدە ڕۆژی داهاتوو مالیاتی سەتی بیست وپێنج بەسەر هاوردەی پوڵا و سەتی دەبەسەر هاوردەی ئاڵومنیوم دادەسەپێت. یەکیەتی ئوروپا بە مریکا نەوەد ڕٶژ دەرفەتی داوە کە لە گەڵاڵەی تەعیرفەیی ئەم وڵاتە مەعاف بێت.

سەرپەیڤ