ئادار 17, 2018 13:10 Asia/Tehran
  • یەکیەتی ئوروپا هەنگاوی قەرەبووکەرانە لە دژی ئەمریکای دەست پێکرد

کۆمیسیۆنی ئوروپا شەوی هەینی خوازیاری دانانی نرخنامەی نوێ لەسەر بەشێک لە بەرهەمە ئەمریکیەکان بوو .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، کۆمیسِۆنی ئوروپا کە سیاسەتی تیجاری 28 ئەندامی ئەم یەکیەتیە هاواهەنگ دەکات ، رایگەیاند بێتوو ئەمریکا ئەم یەکیەیتە لە نرخنامەی نوێ مەعاف نەکات ، نرخنامەی سەتی بیست و پێنجیی بەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی هاوردەیی لە ئەمریکا بە بایەخی سێ ملیار  و 450 میلوێن دۆڵار دادەنێ .

لیستی دە لاپەڕی بەرهەمەکانی یەکیەتی ئوروپا بەرهەمی لە برینجەوە بگرە تا ئاوی میوە ، بەرهەمی جوانکاری ، مەکینەجات و هەروەها هەندێ کانزای بەکارهاتوو لەپیشە سازی دەگرێتەوە .

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێنجشەممە هەشتی مارس بە پێچەوانەی وشداریە نێودوڵەتیەکان ، فەرمانی کارگێڕیی زیادکردنی نرخنامەی هاوردەی ئالۆمینیۆم و پۆڵا بۆ ئەمریکای ئیمزا کرد . بە گوێرەی ئەم پەیمانە ، نرخنامەی سەتی 25  بەسەر هاوردەی ئاڵۆمینیوم و سەتی دە بەسەر هاوردەی پۆڵا بۆ ئەمریکا دادەنرێ .

تڕەمپ دووو وڵاتی کەنەدا و مەکسیکی کە شەریکانی ئەمریکا لە رێککەوتنامەی تیجارەتی ئازاد لە ئەمریکای باکوور ( نەفتا ) ن لە بازنەی بەرزبوونەوەی نرخنامەکان هەڵاوارد .

یەکیەتی ئوروپا ، چین ، کەنادا ، و بەرازیل وەک گەوەترین هەناردە کارانی پۆڵا و ئاڵۆمینیۆم بۆ ئەمریکاپێشتر ریانگەیاندبوو هەرچەشنە زیاد کردنی نرخنامەی هاوردەی ئەمریکا بە داسەپەندنی نرخنامە بەسەر کاڵای هەناردەی وەم وڵاتە قەرەبوو دەکەنەوە .

............

 

 

ا

سەرپەیڤ