درێژەی ڕەوتی دڕندەکاریی سوپای میانمار دژبە موسولمانەکانی رۆهێنگیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i332314-درێژەی_ڕەوتی_دڕندەکاریی_سوپای_میانمار_دژبە_موسولمانەکانی_رۆهێنگیا
بڵاوبوونەوەی فیلمێکی نوێ لە ویلایەتی ڕاخینی ڕۆژئاوای میانمار باس لە درێژەی پرۆسەی بە تالان بردن و کاولکردنی گوندە موسولمانەکانی ڕوهینگیای ئەو ویلایەتە دەکا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2018 06:12 Asia/Tehran
  • درێژەی ڕەوتی دڕندەکاریی سوپای میانمار دژبە موسولمانەکانی رۆهێنگیا

بڵاوبوونەوەی فیلمێکی نوێ لە ویلایەتی ڕاخینی ڕۆژئاوای میانمار باس لە درێژەی پرۆسەی بە تالان بردن و کاولکردنی گوندە موسولمانەکانی ڕوهینگیای ئەو ویلایەتە دەکا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە .

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئیرنا، لە نوێترین وێنە و ڕەسمەکانی ڤیدئۆیی بڵاو کراوە لە ویلایەتی ڕاخینی میانمار، ناوچەی "مەنگداو"ی ئەم وڵایەتە کەوتە بەر ئامانجی پەلامارەکانی سوپای میانمار کە بە هۆیەوە ماڵی موسولمانەکانی ڕوهینگیایی لەم ناوچەیە بە تالان برا و ئاگریان تێان دا بەردا.

  بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، دەوڵەتی میانمار ئیزنی رۆیشتنی هەواڵنێران بۆ ڕاخین نادات لەمەر ئامادەکردنیی ڕاپۆرت لە بارەی ڕەوشی ناوچەکە بەڵام ئامادە کاری وێنە کانی ڤیدئۆیی تازە وتی، بە دانی پارەیەکی زۆر بە شێوەی نەهێنی بە ژمارێک لە سەربازییەکانی میانماری توانیوێتی بچێتە نێو ئەو ناوچەیە و ڕاپۆرت ئامادە بکات لە اتوانکاری سوپای میانمار .

 ڕێکخراوە نێو دەولەتییەکانی مافی مرۆڤی تا بە ئێستا وێنە وڕەسمی زۆریان بڵاو کردۆتەوە کە بە گوێرەی ئەوان سەدان گوند و شۆێنی ژیانی موسولمانەکانی رۆهینگیایی لە لایەن سوپای میانمار کاولکراون.