نیسان 10, 2018 21:04 Asia/Tehran
  • سەرلێشێواویی هەزاران موسافیر لە فڕۆکەخانەکانی ئاڵمان

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی مانگرتنی فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەکان وبەشەکانی دیکەی حکومەتی لەئاڵمان، هەزاران موسافیر لەچوار فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە بۆ وێنە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت، سەرلێشێواو و سەرگەردانن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، کۆمپانیای لوفت هانزا ڕایگەیاند، زیاتر لە٨٠٠گەشت لەڕۆژی دووشەممەو ١٦٠٠گەشتیش لەرۆژی سێ شەممەدا هەڵوەشاوە.

ئۆپراتۆری فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت گەورەترین فڕۆکەخانەی ئاڵمانیش لەبارەی کێشە تێکەوتن لە گەشتەکان وشداریی داوە.

مانگرتن جگە لە فرانکفۆرت، موسافیران لە فرۆکەخانەکانی مونیخ، کۆڵن و بێرمەنیشی سەرگەردان کردووە.

مانگرتن، چالاکیی بەشەکانی دیکەی وەک ڕاژەکارییەکانی کۆکردنەوەی زبڵیشی لەچەند ئەیالەتی ئاڵمان پەک خستووە.

دەگوترێ، مانگران هەتا هەینی١٣ی ئاڤریل بەردەوام دەبێ.

مانگران خوازیاری زیادکرانی سەتا شەشی مووچەو مەعاشن.

سەرۆکی گەورەترین سەندیکای کرێکاریی ئاڵمان ڕایگەیاندووە، ئەگەر خاوەن کار و پیشەکان حەوتەی داهاتوو پێشنیاری شیاو نەخەنەڕوو، مانگرتنەکان پەرەدەستێنێ.

سەرپەیڤ