خۆپیشاندان بەمەبەستی داکوکی کردن لە دەوڵەت و گەلی سوریا لە بەرلین
خەڵکی شاری بەرلینی پێتەختی ئاڵمانیا ڕۆژی شەممە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستدرێژکاری سەربازیی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بە دژی سوریا هاتنە سەر شەقام هەتا داکۆکیی خۆیان لە دەوڵەت و گەلی سوریا ڕابگەیەنن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، خۆپیشاندەران بەمەبەستی داکۆکی کردن لە سوریا ، دروشمگەلێکیان بەرزکردەوە و پێداگرییان کرد ، لە دەوڵەت و سوپای سوریا بەمەبەستی درێژەی دەستهاتەکانی سەربازی و پاکتاوکردنی خاکی سوریا لە بوونی تیرۆریستان، داکۆکی دەکەن .
خۆپیشاندەران هەروەها پێداگرییان کرد : دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر سوریا، سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆی پاشگەز ناکاتەوە.
خۆپیشاندنانی خەڵکی بەرلین بۆ داکۆکی کردن لە دەوڵەت و گەلی سوریا لەحاڵێکدایە کە ئەنگێلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا دوازدەی ئاڤریل لە پرێس کونفرانسێک دا لەگەڵ لارس لوکە راسموسن سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە بەرلین وتبووی کە وڵاتەکەی هیچکات لە پەلاماری ئەمریکا و هەندێ وڵاتی هاوپەیمانی لەوان بەریتانیا و فەرەنسا بۆسەر سوریا بەشداری ناکات .
ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەیانی ڕۆژی شەممە بەبیانووی پەلاماری شمیایی لە دوومای سوریا، دیمەشقی پێتختی سوریایان دایە بەر پەلاماری مووشەکی و ئاسمانی .