وشداریی وەزیری ئابووریی ئاڵمان لەبارەی مەترسیی شەڕی تیجاریی لەنێوان ئەمریکاو ئوروپا
وەزیری ئابووریی ئاڵمان وشداریی دا لەمەڕ مەترسییەکانی شەڕی تیجاری لەنێوان ئوروپاو ئەمریکادا.
پیتەر ئالتمایەر وەزیری ئابووریی ئاڵمان، ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەی ئاڕ دی وتی: شەڕی تیجاریی شیمانەیی ڕەنگە زەبر بدات لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئوروپا.
وەزیری ئابووریی ئاڵمان وتی: پەیوەندییە بازرگانییەکان لەتەنیشت پرسە گومرکی، سەربازییەکان، پەرەی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکووری"ناتۆ" و ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، لەبابەتەکانی جێی ناکۆکیی نێوان یەکێتی ئوروپاو ئەمریکایە.
سسیلیا مالمستروم کۆمیسێری تیجاریی یەکێتی ئوروپاش وتی کە لایەنگری ڕەوتێکی سەختگرترە و هەرچەشنە ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا تاکاتێک کە ئوروپا هیچ دەستەبەرییەک لەبارەی مەعاف بوونی بێ شەرت و مەرج وهەمیشەیی لە تارەفەکان وەرنەگرێ ، مومکین نییە.
بڕیارە حکومەتی ئەمریکا سبەی سێ شەممە یەکەمی مانگی مای لەبارەی پیتالی هاوردەی کانزا و بڕێک کاڵا لە یەکێتی ئوروپا بڕیاربدات.
یەکێتی ئوروپاش دانرانی تارەفەی تۆڵەکەرەوە لەسەر ژمارێک کاڵای هاوردەیی لە ئەمریکا تاووتوێ دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پرسی دانانی تارەفە لەسەر ژمارێک کاڵای هاوردە لەچین و یەکێتی ئوروپای هێناوەتەئاراوە کە لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی جیهانی بەرەوڕووبووە.