بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکان لەبەریتانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i336962-بەڕێوەچوونی_هەڵبژاردنی_ئەنجومەنەکان_لەبەریتانیا
بە ملوێنان کەس لە دانیشتوانی شارە جۆربەجۆرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنە ناوچەییەکان کە تاقی کردنەوەیەک بۆ پارتە سیاسییە گەورەکان دێتە ئەژمار، چوونە پێی سنووقەکانی دەنگدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکان لەبەریتانیا

بە ملوێنان کەس لە دانیشتوانی شارە جۆربەجۆرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنە ناوچەییەکان کە تاقی کردنەوەیەک بۆ پارتە سیاسییە گەورەکان دێتە ئەژمار، چوونە پێی سنووقەکانی دەنگدانەوە.

بە پێی راپۆرتی شینهوا؛ هەڵبژاردنەکانی ناوچەیی لە ١٥٠ ناوچە لە شارە جۆربەجۆرەکانی بەریتانیا و هەروەها ناوچە گرینگ و سەرەکییەکانی لەندەنی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

کاربەدەستانی بەریتانیا بۆ دەس خستنی چوار هەزار و چوارسەد کورسیی لە ئەنجومەنەکانی شار پێکەوە ململانێ دەکەن کە یەکەم تاقی کردنەوەی لێبڕاوانەیە بۆ پارتەکان پاش هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ڕابردوو کە لەودا پارتەکەی "ترێزا مەی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە زۆرینەی کورسییەکانی لە پەرلەمانی عەوام لە کیس چوو.

ترێزا مەی لەو کەسانە بوو کە لە یەکەم کاژێرەکاندا دەنگی خۆی خستە سنووقی دەنگدانی وێست مینیستێری لەندەن.

شرۆڤەکارانی سیاسی پێشبینی دەکەن پارتی سەرەکیی نەیاری دەوڵەت واتە پارتی "کرێکار'' بە ڕێبەرایەتیی "جێرێمی کوربین" لە ٣٢ بەشی لەندەندا کورسیی ئەنجومەنەکان لە دەستی پارێزگاران دەربێنێ.