داکۆکیی ئاڵمان لە بەرجام
سەرۆکی ئاڵمان جەختی کردەوە لەسەر پوێستیی پارێزرانی رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران .
بەپێی هەواڵی سپۆتنیک ، فرانک واڵتێر شتاین مایەر سەرۆکی ئاڵمان رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە بارگرژیەکانی ئوروپا ودۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ،بازرگانی و پرسە بەرگریەکان ، لە بارەی گۆڕانی بەرفراوان لە پێوەندی نێوان وڵاتانی دوو لای ئوقیانووسی ئەتڵەسی نیگەرانی نیشان دا .
شتاین مایەر وتیشی ئەگەر رێککەوتنی ناڤۆکی بۆجارێکی دیکە ناکام بمێنێ و پێشبڕکێی چەکەمەنیی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناڤین بکەوێتە ڕێ ، ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناتوانێ بەرگەی تێکهەڵچوونێکی دیکە بگرێ .
شتایەمایەر گوتی ، ئەنگلا مێرگڵ شالیاری ئاڵمان و ئێمانۆئێل مەکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسە لە واشنگتۆن هەنگاوی دروستیان هەڵگرت چونکە باسی بەرژەوەندیی ئوروپایان کرد لە بواری تیجاری و لە هەمان کاتدا جەختیان کردەوە لەسەرپوێستیی پارێزرانی رێکەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەپێی یاسای واژۆکراوی کۆنگرەی ئەمریکا ، تا 12 ی ئایاری 2018 دەرفەتی هەیە ، تا لە بارەی درێژەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی ئێران بڕیار بدات .