May 08, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • لێکدانی دوو شەمەندەفەر لە ئەڵمان/ لانیکەم ٢ کەس کوژران

کۆمپانیای نیشتمانیی ئاسنەڕێی ئەڵمان شەوی سێشەممە ڕایگەیاند کە دوو شەمەندەفەر لە ئەیالەتی "باواریا"ی ئەم وڵاتە لە یەکیان داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ کۆمپانیای نیشتمانیی ئاسنەڕێی ئەڵمان ڕایگەیاند کە ئەم دوو شەمەندەفەرە بە هۆی تێکچوونی سیستەمە کۆمپیتەرییەکانی کۆنترۆڵ لە ڕێگای دوورەوە لە ڕێگای نێوان شارەکانی «ئینگولشتات» Ingolstadt و «ئاوگزبورگ»   Augsburg لە یەکیان داوە. لەم ڕووداوەدا دوو کەس کوژراون و ١٤ کەسیش بریندار بوون.

٣ی ئاپریلیش بە هۆی لێکدانی شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە شەمەندەفەرێکی موسافیرهەڵگر لە شاری «دویسبورگ» Duisburgی ئەڵمان ، ٣٥ کەرس بریندار بوون.

١٦ی مارسی ٢٠١٨یش بە هۆی لێکدانی دوو شەمەندەفەری تراموا لە شاری کۆڵنی ئەڵمان زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون.

سەرپەیڤ