حوزه‌یران 19, 2018 10:47 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی ترەمپ دژ بە چین سەبارەت بە دانانی نرخی گومرکی

ترەمپ هەڕەشەی دانانی نرخی گومرکی بە بایەخی ٢٠٠ ملیار دۆلاری لە چین کرد.

بە پێی راپۆرتی ڕۆیتێرز؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هەڕەشە لە چین بۆ داسەپاندنی نرخی گومرکی ١٠%ی لە سەر کەل و پەلی چینی بە بایەخی ٢٠٠ ملیار دۆلار، شەڕی بازرگانی لەگەڵ پکەنی تەشەنە پێ دەدات.

"دۆناڵد ترەمپ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند داوای لە نوێنەرانی بازرگانیی ئەمریکا کردووە ئەو بەرهەم و کەل و پەلە چینییانەی دیاری بکەن کە ئەم نرخە گومرکییانە دەگرێتەوە .

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی کرد کە ئەم هەنگاوە لە وەڵامدانەوە بە بڕیاری چین لەمەڕ بەرز کردنەوەی ئاستی نرخی گومرکیی لە سەر کەل و پەلی ئەمریکایی بە بایەخی ٥٠ ملیار دۆلاری ئەنجام دەبێ.

ترەمپ هەینیی ڕابردوو وتبووی داسەپاندنی نرخی گومرکی بە بایەخی ٢٥% لەسەر هاوردەی کەل و پەلی چینی بە بایەخی ٥٠ ملیار دۆلار دەست پێ دەبێ کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی پکەن کاردانەوەی هاوچەشن نیشان بدات.

ئەم کاردانەوەی چینە بۆتە هۆی تووڕەیی  و وەڕەز بوونی ترەمپ.

سەرپەیڤ