گەشتی وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا بۆ چین
وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لەجەنگەی ئاڵوزیەکانی سەربازی و ئابووریی نێوان چین وئەمریکا لە سەردانێکی سێ ڕۆژە گەییشتە پیکەنی پێتەختی چین .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جمیز ماتیس " کە بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە سەفەرێکی دوور لەچاوەڕوانی چووبوو بۆ کابولی پێتەختی ئەفغانستان بڕیارە لە چین لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی دەوڵەت وسوپای ئەم وڵاتە دیدار ولەگەڵیان لەمەڕ پێوەندی سەربازی ومەسەلەکانی جێی سەرنجی دوو وڵات باس وبیروڕا بگوڕنەوە. جیمز مەتیس دوای چین بۆ کوریای باشووروژاپۆن سەفەر دەکات. ناوبراو بەپێی بەرنامەی ڕۆژی پێنج شەممە پیکەن بەرەو سئولی پێتەختی کوریای باشوور بەجێ دێلێت. بڕیارە لەم سەفەرەدا لەگەڵ وەزیری بەرەڤانی وسەرۆک کۆماری کوریای باشووردیدارو وتووێژبکات. وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا هەروەها بڕیارە ڕۆژی هەینی لەگەڵ" ئایتسونوری ئاونودرا" وەزیری بەرەڤانیی ژاپۆن لەمەڕ کوریای باکوور ومەسەلەکانی تری ناوچەیی وپێوەندی دوو لایەنە وتووێژ بکات.