ته‌مووز 07, 2018 11:01 Asia/Tehran
  • سکاڵای چین لە ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی

وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نرخنامە نوێکانی ئەمریکا لەسەر کاڵای هاوردەیی لەو وڵاتە، جارێکی دیکە سکاڵای بردۆتەلای ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی.

بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ئاسۆشوەیتدپرێس، هاوکات لەگەڵ دەسپێکی سەپێندرانی نرخنامەی سەتا بیست وپێنجی ئەمریکا لەسەر بڕی٣٤ملیارد دۆلار لەسەر کاڵای چینی، پیکەنیش دوێنێ هەینی نرخنامەی هاوشێوەی خستەسەر کاڵا ئەمریکییەکان.

چین کە پێشتر وتبووی، دەسپێکەری ئەو شەڕە نابێ لەبەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا، بڕی٣٤ملیارد دۆلار نرخنامەی سەتا بیست و پێنجی خستەسەر کاڵا هاوردەییەکان لەو وڵاتە، واتە ڕێک هەمان نرخنامەیەک کە ئەمریکا سەپاندبووی.

لەدانیشتنی حەوتەی ڕابردووی ئەنجومەنی کاڵای تیجارەتی جیهانیش نوێنەرانی نزیک بە چل وڵاتی جیهان نارەزایەتیان دەربڕیبوو بەرامبەر سیاسەتە بازرگانییەکانی حکومەتی ئەمریکا.

ترەمپ لەسەرەتای هاتنەسەر دەوری هەردەم تیجارەتی ئازادی بە هۆکاری سەرەکیی بشێوی ئابووری ئەمریکا زانیوەو هەڕەشەی کردووە، کەند وکۆسپ دەخاتە بەردەمی.

ترەمپ لەو ئاراستەدا، دەستی داوەتە هەڕەشەو ترساندنی هاوبەش و خەنیمانی ئەمریکا بۆ وێنە، چین و تەنانەت هاوبەشە ئوروپییەکان و ئەو وڵاتانە لەچنگ کردەکانی ترەمپ لەبواری تیجاری و بازرگانی لەئەماندا نەبوون.

سەپاندنی نرخنامەی سەتا ٢٥ لەسەر پۆڵای هاوردەیی و نرخنامەی سەتا دە لەسەر ئەلمنیۆمی هاوردەیی بۆ ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە بووە بەهۆی ناڕەزایەتیی توندی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا بەتایبەت چین و یەکێتی ئوروپا.

سەرپەیڤ