وشداری سەرۆک کۆماری چین سەبارەت بە ستراتژییە یەکلایەنەکانی ئەمریکا
سەرۆک کۆماری چین سەبارەت بە ستراتژیی یەکلایەنەی ئەمریکا و پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتە وشداری دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا؛ "شی جین پینگ" »Xi Jinping ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆڕی سەرانی کۆبوونەوەی گرووپی بریکسدا لە ژوهانسبورگی ئەفریقای باشوور بە وەبەر ڕەخنەدانی سیاسەت و ستراتژیی یەکلایەنە و پاوانخوازانەی ئەمریکا وتی: زاڵێتی خوازیی ئابووریی بە هیچ لەونێ قەبوڵ ناکەین و ئەوە زەبر لە هاوکاری و سیستەمی ئابووریی نیوەدەوڵەتی دەدات.
سەرۆک کۆماری چین وتیشی؛ یەکلایەنە خوازییەکانی ئەمریکا هەرگیز بۆ هیچ وڵاتێکی جیهان باش نییە و هیچ کەسیش سەرکەوتووی ئەو دۆخە نابێ.
"شی جین پینگ" هەروەها داوای لە سەرانی گرووپی بریکس کرد تا هاوڕێیەتی بکەن لەگەڵ ڕەوتی چەندلایەنە خوازی و بەرامبەر بە یەکلایەنە خوازییەکانی ئەمریکا ڕاوەستن.
وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس بریتین لە چین، ڕووسیا، هیندستان، ئەفریقای باشوور و برازیل.
شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین لە ٨ی مارسی ٢٠١٨ـەە دەست پێ بووە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمدواییە نرخێکی گومرگیی ٢٥%ی لە سەر نزیکەی ٨٠٠ کەل و پەلی هاوردە لە چینەوە بە بایەخی ٣٤ ملیار دۆلار دانا.
دوابەدوای ئەم بڕیارەی ترەمپ، وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند ؛ ئەم وڵاتەیش نرخی گومرگی داناوە لە سەر ئەو ١٢٨ کەل و پەلەی کە لە ئەمریکاوە هاوردەی دەکات.