ئه‌یلوول 02, 2018 12:46 Asia/Tehran
  • لەقاودانی مۆسکۆ لەسەر هاودەست بوونی سوپای ئەمریکا لەگەڵ تیرۆریستان لە تەدموری سوریا

وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا باسی هەوڵی بێ ئەنجامی تیرۆریستانی بن چاوەدێریی ئەمریکای کرد بۆ ئۆپراسیۆن لە تەدموری پارێزگەی حومسی سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی  کەناڵی ڕاشاتودەی، وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕۆژی شەممە  ڕایگەیاند: تیرۆریستانی ڕاهێنراو لە ئوردوگاکانی ئەمریکا هەوڵیان دەدا هەتا پەلامارگەلێک لەشاری تەدمور بکەن  و بە ئیدیعای خۆشیان  ئەم شارەیان لە ماوەی یەک حەوتە دا  گرتە دەست .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزی سوپای سوریا ئەندامانی ئەم تاقمە  تیرۆریستییەیان گرتووە و لە لێپێچینەوەکان  دەرکەوت کە  پەروەردەکران و تەیارکرانیان بە ئەستۆی هێزی ئەمریکی  و لە ئوردوگاکانی نیزیک بنکەی  سەربازی ئەمریکا لە تەنەف بووە.

ئەمریکا ناوچەیەکی سی و پێنج مایلی لە دەورووبەری  بنکەی سەربازی تەنەفی  گرتوەتە دەستی خۆی و لەم ناوچەیە زۆرێک لە کەرەستە و چەکەمەنی سەربازی خستوەتە بەر دەستی  تیرۆریستان.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی  لە ساڵی 2014 ەوە بە بیانووی  بەرەنگار بوونەوەی تیروریزم، بەدەر لە چوارچێوەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، هاوپەیمانیان پێک هێناوە و لەم ڕێگەیەوە  داکۆکی ئاشکرا لە تیروریستان بە دژی دەوڵەتی یاسایی سوریا ، ئەنجام دەدەن.

دیمەشق  بەجاران  ئامادەبوونی سەربازی  واشینگتونی لە سوریا، داگیرکارانە و بنپێکردنی سەروەریی نەتەوەیی ئەم وڵاتە  وەسف کردووە.

سەرپەیڤ