هۆگریی خەڵکی سکۆتلەند بە سەربەخۆ بوون لە بەریتانیا پاش برێگسیت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348376-هۆگریی_خەڵکی_سکۆتلەند_بە_سەربەخۆ_بوون_لە_بەریتانیا_پاش_برێگسیت
بە پێی ڕاپرسییەکان چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا (برێگسیت) دەبێتە هۆی هاندرانی بیر و ڕای گشتی لە سکۆتلەند سەبارەت سەربەخۆ بوون لەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2018 10:03 Asia/Tehran
  • هۆگریی خەڵکی سکۆتلەند بە سەربەخۆ بوون لە بەریتانیا پاش برێگسیت

بە پێی ڕاپرسییەکان چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا (برێگسیت) دەبێتە هۆی هاندرانی بیر و ڕای گشتی لە سکۆتلەند سەبارەت سەربەخۆ بوون لەم وڵاتە.

بە پێی راپۆرتی ؛ ئەنجامی ڕاپرسی ڕێکخراوی دێلتاپۆل Deltapoll ،؛ ئەندامی ئەنجومەنی ڕاپرسیی بەریتانیا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو بوویەوە، نیشانی دا بێتوو ئەم وڵاتە بە پێی بەرنامە لە یەکێتی ئەورووپا بچێتە دەرەوە، ٤٧%ی سکۆتلەندییەکان لە ڕفراندۆمێکی دیکەدا دەنگ بە سەربەخۆبوونی سکۆتلەند دەدەن.

بە پێی ئەم راپرسییە لە هەمبەردا ٤٣% دژ بە سەربەخۆ بوونن و ١٠%یش رایانگەیاندووە کە هێشتا هیچ بڕیارێکیان نەداوە.

خەڵکی سکۆتلەند لە ساڵی ٢٠١٤ دژ بە سەربەخۆیی لە بەریتانیا دەنگیان دا بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ زۆرینەی دەنگدەرانی سکۆتلەندی داکۆکییان کرد لە مانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا.

ڕاپرسی ڕێکخراوی دێلتاپۆل بە داخوازی ناوەندێکی هۆگری مانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا ناسراو بە "باشترین بۆ بەریتانیا" بە شێوازی وتووێژ لەگەڵ ١٠٢٢ سکۆتلەندی ئەنجام دراوە.