هێرشی پۆلیسی فەڕانسا بۆ سەر ناوەندێکی پێکهاتەیەکی ئیسلامی لە پاریس
پۆلیسی فەڕانسە بەهێرش بۆسەر نووسینگەی لێژنەیەکی هاوپێوەند بەموسڵمانان بەناوی ناوەندی"زەهرا" سەلاموڵڵا عەلیها و ماڵی ئەندامانی ئەو لێژنەیە، یازدە کەسیان گرت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرانسە، پۆلیسی فەڕانسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەهێرش کردنەسەر نووسینگەی ئەو لێژنەیە، ماڵی ئەندامەکانی لە شوێنێک لەنزیک شاری "کالە" لەباکوری فەڕانسە، پشکنی لەژێرناوی ئەوەی وا ناوی دەنێ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
دەگوترێ، نزیک بە٢٠٠کەس لە هێزی پۆلیسی ئاسایشی فەڕانسە لەو پەلامارەدا بەشدار بوون.
دوابەدوای ئەو کردەیە، حکومەتی فەڕانسە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، داراییەکانی دوو ئێرانی و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە فەڕانسە، بلۆکەکراوەو دەستی بەسەرداگیراوە.
ناوەندی ئیسلامیی "زەهرا" سەلاموڵڵا عەلیها بە ئەنجامدانی چالاکیی دژە زایۆنی بەناوبانگەو پۆلیسی فەڕانسە بەئیدیعای پەیوەندیی ئەندامانی ئەو لێژنەیە لەگەڵ ئێران، ژمارێک لەوانی گرتووە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بەو کردەی حکومەتی فەڕانسە، لەبارەی هەوڵدان بۆ تێکدانی پەیوەندیی تاران-پاریس وشداری داو داوای لە کاربەدەستانی فەڕانسە کرد لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، واقع بین بن.
قاسمی بە ڕەت کردنەوەی تۆمەت و ئیدیعا باسکراوەکان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە گیرانی دیپلۆماتی ئێرانی، خوایاری ئازادکرانی خێرای ناوبراو بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بەلەبەرچاوگرتنی سەنەدو بەڵگەکانی بەردەم، دەوری دوژمنکاران، ناحەزان و هۆکارانی تێکدەری ناسراو لە داڕشتنی ئەو شانۆ گاڵتەجاڕانەدا ڕوون وئاشکرایە.