تشرینی یه‌که‌م 30, 2018 17:02 Asia/Tehran
  •  وەزیری بەرگری فەڕەنسا: شەڕی عەرەبستان دژی یەمەن دەبێ ڕاوەستێنرێ.

وەزیری بەرگری فەرەنسا وێڕای بێ ئاکام زانینی شەڕی عەرەبستان دژی یەمەن، جەختیکرد لە سەر ڕاگیردرانیی ئەم شەڕە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆێتێرز، فلۆرانس پارلی، ئەمرۆ سێ شەممە بەڕاشکاوی گوتی، دواهاتەکانیی شەڕێک کە عەرەبستان لە یەمەن دا وەڕێخستووە ، قەیرانی ئینسانییە کە وەک ئەو هەر نییە و ئێستا کاتی ئەمەیە شەڕەکە ڕابگیردرێت.

  وەزیری بەرگری فەرەنسا جەختیکرد: پاریس لە تەنیست ڕێکخراوی نەتەوەکان، بێ وەستان گوشار دەخاتە سەر لایەنە ئامبازەکان لە شەڕی یەمەن دا کە بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن ، ڕێگا چارەی سیاسی بدۆزنەوە، چوونکا ستراتژیای سەربازی، هیچ ئاکامێکی نییە .

قسەکانی کاربەدەستی فەرەنسی لە بارەی پێویستی ڕاگیرانی شەڕی عەرەبستان دژی یەمەن لە حالیکدایە کە ئەم وڵاتە خۆی لە بەڕێکەرانی سەرەکی چەک بۆ ڕەژیمی سەعوودییە .

ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی هەینی نەیاریەتی کرد لەگەڵ داواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی فڕۆشتنی چەک بە عەرەبستان و ئەوی وەک "فریودانی بیرو ڕای گشتی" لە قەلەم داوە .

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا  و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوایی، لە مارچی ٢٠١٥ەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە  بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار کەسی مەدەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی . 

سەرپەیڤ