پێشکەوتنی بەرچاوی میکانیزمی دارایی تایبەتی یەکیەتی ئوروپا بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i351839-پێشکەوتنی_بەرچاوی_میکانیزمی_دارایی_تایبەتی_یەکیەتی_ئوروپا_بۆ_ئێران
وەزیرانی دەرەوە و دارایی ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوڕروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا باسی پێشکەوتنی بەرچاوی میکانیزمی دارایی تایبەتی ئەم یەکیەتیە دەکەن بۆ ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2018 04:01 Asia/Tehran
  • پێشکەوتنی بەرچاوی میکانیزمی دارایی تایبەتی یەکیەتی ئوروپا بۆ  ئێران

وەزیرانی دەرەوە و دارایی ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوڕروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا باسی پێشکەوتنی بەرچاوی میکانیزمی دارایی تایبەتی ئەم یەکیەتیە دەکەن بۆ ئێران .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە  لەسەر ویستی بەبڕشتانە و هاوبەشی یەکیەتی ئوروپا بۆ ئامادەکردنی هەگبەی دواجار کە دەبێ بایکۆتەکانی واشنگتۆن لە دژی تاران قەرەبوو بکاتەوە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، هەوڵەکانی یەکیەتی ئوروپا لە چەند حەوتەی رابردوودا بە تایبەت لە بابەتی دەسپێشخەریی بۆ دامەزرانی میکانیزمی تایبەتی دارایی ( ئێس پی ڤی ) ئیمکانی پێوشوێن گرتنی بازرگانیی رەوا بۆ هەناردە کاران و هاوردە کارانی ئوروپایی مومکین دەکات .

ئەم بەیاننامەیە هەروەها دەڵێ : یەکیەتی ئوروپا وەک لایەنی بەرجام ، بەڵێنمەندە بە پاراستن و راگرتنی کاناڵەکانی دارایی لە گەڵ تاران و بەردەوامکردنی هەناردەی نەوت و گازی ئێران .

بەیاننامەکەی یەکیەتی ئوروپا هەروەها باسی درێژەی هەوڵەکان دەکات بۆ هاریکاری لە گەڵ روسیا و چین وەک لایەنی دیکەی بەرجام  هەروەها وڵاتانی سێهەم کە دەیانهەوێ داکۆکی بکەن لە رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران .

ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دەچوو کە دۆناڵد تڕەمپ سەروکی ئەمریکا رایگەیاند  خولی دوهەمی بایکۆتەکانی واشنگتۆن لە دژی ئێران لە دوشەممە پێنجی نوامبرەوە جێبەجێ دەکرێن .