ڕێ و ڕەسمی ڕێزلێ گرتنی سەدەمین ساڵوەگەڕی کۆتایی شەڕی جیهانی یەکەم لە پاریس
ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی سەدەمین ساڵی کۆتایی شەڕی جیهانیی یەکەم بە ئامادە بوونی سەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بە میوانداریەتی سەرۆک کۆماری فەڕانسا لە پاریس بەڕێوە چوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی سی ئێن ئێن ، 72 کەس لە کاربەدەستانی پلە بەرزی وڵاتانی جیهان بۆ وێنە سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا ڕووسیا تورکیا کروواسی و سەرۆک وەزیرانی کانادا ڕۆژی یەکشەمە 11 نوامبر لەو ڕێ و ڕەسمەدا لە پاریس بەشداریان کرد . بەڕێوە چوونی مەشقی سەربازی و ڕێز گرتن لە کوژراوان و ئامادە بوون لە بینای ڕێزلێگرتنی گیانبەختکارانی شەڕی جیهانی یەکەم لە بەرنامەکانی دیکەی ئەو ڕێ و ڕەسمە بوو . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئیمانوئێل مەکرون سەرۆک کۆماری فەڕانسا لە بارودوخێکدا ڕۆژی شەمە لە پاریس دیداریان کرد کە بەرلەوە بە توندی دژی یەکتر هەڵوێستیان وەرگرتبوو . تڕەمپ لە درێژەی هەڵوێست وەرگرتنەکانی دژی مەکرۆن پێشنیاری سەرۆک کۆماری فەڕانسای بۆ پێکهێنانی ئەرتەشی ئورووپایی بە سووکایەتیکارانە زانی . بەڵام مەکرۆن لە پشت ڕاست کردنەوەی پێشنیاری خۆی وتی پێکهێنانی ئەو ئەرتەشە بە مەبەستی هێزمەند کردنی توانایی سە ربازی و سەربەخۆیی ئوروپایە . 11 نوامبر ساڵڕۆژی کۆتایی دانی شەڕی جیهانی یەکەمە شەڕێک کە لە مانگی ژوئیەی 1914 دەسپێ بوو و تا نوامبری 1918 درێژەی هەبوو .