داواکاری فەرەنسا بۆ لێکۆڵینەوەی زۆرتر لەسەر کوژرانی قاشوقچی
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لێکۆڵینەوەو پێ وشوێن گیرانی زۆرتری چۆنیەتی کوژرانی جەمال قاشوقچی و ئەنجامدەرانی کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەی سعوودیا بوو .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پاریس وتووێژگەلێکی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەورووپی خۆی لەبارەی هەوڵەکانی بە دزی بکوژانی جەمال قاشوقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستان، بەڕێوە دەبات .
جەمال قاشوفچی دووهەمی ئوکتوبەر دوای ڕۆیشتن بۆ کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا بێ سەروشوێن بوو.
ڕژێمی سعودی هەژدە ڕۆژ دواتر سەرەنجام لەبن گوشاری کۆمەڵگەی جیهانی کوژرانی قاشوقچی پشت ڕاست کردەوە بەڵام ئیدیعای کرد ناوبراو لەبەر تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسێک لە ناوخۆی کونسوڵخانە کوژراوە.
کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان و دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی، ئەم ڕیوایەتەی سعودییەکان بە ساختە دەزانن.