یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕوانی بڕیاردانی لەندەن لەبارەی دواخرانی جێبەجێ کرانی برگزیتە
ڕاوێژکاری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە بواری کشانەوەی بەریتانیا لەم یەکێتییە وتی : برووکسل بەرلە بریاردان لەمەڕ دواخرانی جێبەجێ کردنی برگزیت، چاوەڕوانی هەڵبژێردرانی لەندەنە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز، میشل بارنییە ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ برگزیتی بێ ڕێککەوتن، ئامادەیە ، وتیشی : بە ئەستۆی بەریتانیایە کە ڕێگەیەک بۆ کشانەوە لەم بن بەستە بدۆزێتەوە.
پی یەر موسکۆڤیسی ، کۆمەیسەری ئابووریی یەکێتیی ئەورووپاش ڕایگەیاندووە هەتا بیست و نۆی مارس، وتووێژێک سەبارەت بە برگزیت ناکرێت چونکوو بەریتانیا لە دوا بەختی خۆیشی کەڵکی وەرگرتووە.
نوێنەرانی مەجلیسی عەوامی بەریتانیا ڕۆژی سێ شەممە دوازدەی مارس، بۆ دووهەم جار دەنگی نەرێنیان دایە ڕێککەوتنی جێبەجێ کرانی برگزیت لە نێوان ئەم وڵاتە و یەکێتیی ئەورووپا .
دەنگ وەرگرتنی ڕۆژی سێ شەممە سەبارەت بە ڕێککەوتن، بە پێی ئەوە بوو کە یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا وێڕای قەبووڵ کرانی دووری کردن لە دامەزرانی سنووری فیزیکی لە نێوان ئیرلەندی باکووری و کۆماری ئیرلەند ڕێککەوتبوون هەتا مەرجی چوونەدەری لەندەن لە یەکێتیی گومرکی ئەورووپا هەتا ساڵی 2020 ، دەستەبەر بکرێت .
پەرلەمانی بەریتانیا بەرلەمەش لە پازدەی ژانیڤەری، ڕێککەوتنی برووکسەل و لەندەنیان ڕەت کرد بوو .
بەپێی کاتی دیاریکراو، دەوڵەتی بەریتانیا دەبێ هەتا بیست و نۆی مانگی مارس، لە یەکێتیی ئەورووپا بکشێتەوە.