پەرلەمانی ئەورووپا: دانوستانی ھاوپەیوەند بە پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپا دەبێ ڕاگیردرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i359155-پەرلەمانی_ئەورووپا_دانوستانی_ھاوپەیوەند_بە_پەیوەست_بوونی_تورکیا_بە_یەکێتیی_ئەورووپا_دەبێ_ڕاگیردرێت
پەرلەمانی ئەورووپا خوازیاری ڕاگیردرانی فەرمیانەی دانوستانی پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2019 08:41 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئەورووپا: دانوستانی ھاوپەیوەند بە پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپا دەبێ ڕاگیردرێت

پەرلەمانی ئەورووپا خوازیاری ڕاگیردرانی فەرمیانەی دانوستانی پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پڕۆژە بڕیارێکی پەسەندکردوە و  بەپێی ئەو بڕیارە، پرسی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا هەڵدەپەسێردرێت. ئەم پڕۆژەبڕیارە شەوی پێنج شەممە بە ٣٧٠ دەنگی تەبا و ١٠٩ دەنگی ناتەبا و ١٤٣ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا .

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا لەم پەسەند کراوەیەی دژی تورکیا داوای ڕاگیردرانی فەرمیانەی ڕەوتی دانوستانەکانی ھاوپەیوەند بە تورکیایان کردووە لە یەکێتیی ئەورووپا.

 ئەم پڕۆژە بڕیارە لە حاڵێکدا پەسەند دەکرێت کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاوکاریی تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا دوای چوار ساڵ پە کەوتن، بڕیارە ھەینیی داھاتوو لە برۆکسێڵ بەرپا بکرێت.

داخوازیی فەرمیانەی تورکیا بۆ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا لە چواردەی ئاپریلی ساڵی١٩٨٧ ەوە پێشکەش کراوە. هۆی پەک خرانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا،بۆ دەستوەردانی ئانکارا لە ڕەوتی دیموکراسی و بەشێکیشی بۆ وەدرەنگ جوڵانەوەی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی ئەم وڵاتە لەمەڕ پراکتیزە کردنی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەورووپا لە تورکیا دەگەڕێتەوە.