نەیارەتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ سەروەریی رژیمی زایۆنی بەسەر جەولاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i359577-نەیارەتی_یەکێتی_ئوروپا_لەگەڵ_سەروەریی_رژیمی_زایۆنی_بەسەر_جەولاندا
یەکێتی ئوروپا لە بەرەوڕووبونەوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ ئەمریکادا ڕایگەیاند، سەروەریی رژیمی زایۆنی بەسەر بەرزاییەکانی جەولان بەڕەسمییەت ناناسێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2019 05:48 Asia/Tehran
  • نەیارەتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ سەروەریی رژیمی زایۆنی بەسەر جەولاندا

یەکێتی ئوروپا لە بەرەوڕووبونەوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ ئەمریکادا ڕایگەیاند، سەروەریی رژیمی زایۆنی بەسەر بەرزاییەکانی جەولان بەڕەسمییەت ناناسێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ "مایا کوسیانچیچ" وتەبێژی "فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە نەیارەتی دەگەڵ لێدوانەکانی"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: "هەڵوێستی یەکێتی ئوروپا لەهەمبەر ئەوبابەتە کە بەرزاییەکانی جەولان سەر بە کوێیە، نەگۆڕدراوە."

کوسیانچیچ وتی: بەپێی مافە نێودەوڵەتییەکان، یەکێتی ئوروپا سەروەریی رژیمی زایۆنی بەسەر ئەو سەرزەوینانەی لەساڵی١٩٦٧ داگیری کردووە، بۆ وێنە بەرزاییەکانی جەولان بەڕەسمییەت ناناسێ و بە بەشێک لە خاکی ئەو رژیمەی دانانێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە ٢١ی مارس لە لێدوانێکی دنەدەرانەدا ڕایگەیاند، پاش پەنجاو دوو ساڵ کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمریکا بەتەواوەتی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراوی سوریا بەڕەسمییەت بناسێ.

ڕەوتێک کە جگە لە یەکێتی ئوروپا لەگەڵ نەیارەتی کۆمکاری عەرەب، تورکیاو ڕووسیاش بەرەوڕوو بووە.

بەرزاییەکانی جەولان، ناوچەیەکی شاخاویی سەر بەپارێزگای قۆنەیتەرە لەباشوری رۆژاوای سوریایە.

رژیمی زایۆنی لە ساڵی١٩٦٧، نزیک بە هەزار و٢٠٠ کیلۆمتری چوارگۆش لەخاکی سوریا لە بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکردو پاش ماوەیەک ئەو ناوچەی پەیوەستی سەرزەوینە داگیرکراوەکان کرد.

کۆمەڵگای جیهانی قەت ئەو پەیوەست کراوەی بەڕەسمییەت نەناسیوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ئەو ناوچەی بە داگیرکراو ناوبردووە.