نیسان 13, 2019 07:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لەسەر جێبەجێ کرانی بەرجام

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە جەختی کردەوە لەسەر پاراستن و جێبەجێ کرانی بەرجام .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ژان ئیڤ لۆدریان گوتی : بە دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرجام کە بووە هۆی مخابنی ئێمە ، ئوروپا بڕیاری دا بیپارێزێ و جێبەجێ بکات .

 وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لە وڵامی ئەم پرسیارە کە دواتی هەنگاوی ئەمریکا لە بواری زیادکردنی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی وەک گروپێکی تیرۆریستیی و بەلەبەرچاوگرتنی ڕوڵی سپا لە ئابوریی ئێراندا  ، چالاکیی کۆمپانیا فەڕەنسیەکان کە حەز دەکەن درێژە بدەن بە تیجارەت لە گەڵ ئێراندا چۆن دەبێ ؟ وتی : پێوەندی ئابووریی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران لەسەر بنەمای بەرجام درێژەی دەبێ .

حکومەتی ئەمریکا دووشەممە هەشتەمی ئاڤریلی  دووهەزارونۆزدە، لە درێژەی  هەوڵی دژە مرۆیی و سیاسەتی گوشار بەسەر هێزگەلێک کە لەبەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، واشینگتونیان  لە بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی لە ناوچە  ناکام  کردوەتەوە، بڕیاری دانانی ناوی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕیزی ڕێکخراوەکانی بەناو تیرۆریستیی خۆی ، ڕاگەیاند  .

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش  لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم کارەی ئەمریکا، هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا واتە سێنتکام و هەموو هێزەکانی سەر بەوی بە تاقمی تیرۆریستی  ناساند .

 

سەرپەیڤ